کۆبانی بەخێرایی پێویستی بە یارمەتییە!
شاری گەمارۆدراوی کۆبانی تاکوو ئێستا لە بەرانبەر هێرشەکانی
داعشدا قارەمانانە ڕاوەستاوە. ژنان و پیاوانی کۆبانی بەمەبەستی پاراستنی شار و ماڵ
و کەرامەتی ئینسانی، لە شەڕێکی ئەستەم و نابەرابەردا بەشدارییان کردوە.
زستان لە ڕێدایە و هەوا ڕوو لە ساردبوونە. لە وەها
بارودۆخێکدا کەمبوونی خواردەمەنی و دەرمان و هەروەها داخرانی سنوور (تاقە ڕێگای
گەیاندنی یارمەتییەکان بە دەستی خەڵک و شەڕڤانانی کۆبانی) بەدەستی هێزی نیزامیی
تورکیا، بەقەد هێرشی دەوڵەتی ئیسلامی مەترسیدارە.
بۆ پێشگرتن لە ڕوودانی تراژێدیایەکی دیکەی ئینسانی، پێویستە
کە بە دەنگی بەرز داوا لە دەوڵەتی تورکیا و کاربەدەستانی بکەین کە بەپەلە کۆتایی
بە گەمارۆی سنووری تورکیا بهێنن و بەڵێن بدەن کە یارمەتییەکان بە ئاسانی بە دەستی
خەڵک و شەڕڤانان بگات.
دەسەڵاتدارانی تورکیا دەبێ تێبگەن کە ئەگەر بەرخۆدانی
کۆبانی تێک بشکێت، خەڵکی سەرتاسەری جیهان تورکیا وەکوو بەرپرسی یەکەمی ئەم
تراژێدیایە چاو لێدەکەن و ئەم دەوڵەتە دەبێ لە مەحکەمەیەکی جینایی نێونەتەوەییدا
وڵامدەر بێت. 
لێرەوە داوا لە ئێوەی ئازیز دەکەین کە لە ڕێگای ئەم ژمارە
تەلەفۆن و ئیمەیلانەی خوارەوە ئەم داواکاریانە بە گوێی کاربەدەستانی تورکیە و
هاوپەیمانانی ئاورووپاییان بگەیەنن.
| 
دەوڵەتی
  تورکیا (Cumhurbaşkanlığı
  Genel Sekreterliği) 
06689 Çankaya,
  Ankara 
Tel : (+90 312)
  470 23 08 
Fax : (+90 312)
  470 13 16 
E-mail: cumhurbaskanligi@tccb.gov.tr | |
| 
پەڕلەمانی تورکیا 
TBMM 06543 Bakanlıklar Ankara / TÜRKİYE 
For
  your comments and suggestions 
+90
  (312) 420 67 52/420 51 49 | 
London Europe Houseماڵی ئاورووپا 32 Smith Square, London SW1P 3EU 
+44 / (0)20 7227 4300 ,
  +44 / (0) 20 7227 4302 | 
پانزدەی
مانگی دێسامبری ساڵی دوو هەزار و چواردە
 

 
No comments:
Post a Comment