Monday, December 15, 2014

کۆبانی بەخێرایی پێویستی بە یارمەتییە

کۆبانی بەخێرایی پێویستی بە یارمەتییە!

شاری گەمارۆدراوی کۆبانی تاکوو ئێستا لە بەرانبەر هێرشەکانی داعش‌دا قارەمانانە ڕاوەستاوە. ژنان و پیاوانی کۆبانی بەمەبەستی پاراستنی شار و ماڵ و کەرامەتی ئینسانی، لە شەڕێکی ئەستەم و نابەرابەردا بەشدارییان کردوە.
زستان لە ڕێدایە و هەوا ڕوو لە ساردبوونە. لە وەها بارودۆخێک‌دا کەمبوونی خواردەمەنی و دەرمان و هەروەها داخرانی سنوور (تاقە ڕێگای گەیاندنی یارمەتییەکان بە دەستی خەڵک و شەڕڤانانی کۆبانی) بەدەستی هێزی نیزامیی تورکیا، بەقەد هێرشی دەوڵەتی ئیسلامی مەترسیدارە.
بۆ پێشگرتن لە ڕوودانی تراژێدیایەکی دیکەی ئینسانی، پێویستە کە بە دەنگی بەرز داوا لە دەوڵەتی تورکیا و کاربەدەستانی بکەین کە بەپەلە کۆتایی بە گەمارۆی سنووری تورکیا بهێنن و بەڵێن بدەن کە یارمەتییەکان بە ئاسانی بە دەستی خەڵک و شەڕڤانان بگات.
دەسەڵاتدارانی تورکیا دەبێ تێبگەن کە ئەگەر بەرخۆدانی کۆبانی تێک بشکێت، خەڵکی سەرتاسەری جیهان تورکیا وەکوو بەرپرسی یەکەمی ئەم تراژێدیایە چاو لێدەکەن و ئەم دەوڵەتە دەبێ لە مەحکەمەیەکی جینایی نێونەتەوەییدا وڵامدەر بێت.
لێرەوە داوا لە ئێوەی ئازیز دەکەین کە لە ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیلانەی خوارەوە ئەم داواکاریانە بە گوێی کاربەدەستانی تورکیە و هاوپەیمانانی ئاورووپاییان بگەیەنن.

دەوڵەتی تورکیا (Cumhurbaşkanlığı Genel Sekreterliği)
06689 Çankaya, Ankara
Tel : (+90 312) 470 23 08
Fax : (+90 312) 470 13 16
پەڕلەمانی تورکیا
TBMM 06543 Bakanlıklar Ankara / TÜRKİYE
For your comments and suggestions
+90 (312) 420 67 52/420 51 49
London
Europe Houseماڵی ئاورووپا
32 Smith Square, London SW1P 3EU
+44 / (0)20 7227 4300 , +44 / (0) 20 7227 4302


پانزدەی مانگی دێسامبری ساڵی دوو هەزار و چواردە

No comments:

Post a Comment